سناپچات لەکارکەوت

جیهان 25/05/2023

Alternate Text

لەلایەن هەزاران بەکارهێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی ئەپلیکەیشینی سناپچات لەکارکەوتووە و کاتێک بەکارهێنەرەکە دەیەوێت داخڵی ناو ئەپلیکەشنەکە ببێت کۆدی هەڵەی ( error code C14A) دێتە سەر شاشەی مۆبایلە زیرەکەکەی.

ماڵپەڕی ( زە سەن)ی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، لە نیوەڕۆی ئەمڕۆوە پێنجشەممە، کێشەی تەکنیکی لەلایەن نزیکەی ١٥ هەزار بەکارهێنەری تۆڕی کۆمەڵایەتی سناپچات دروستبووە و بەکارهێنەرەکان دەیانەوێت داخڵی ناو ئەپلیکەشنەکە ببن، کۆدی هەڵەی ( error code C14A) دێتە سەر شاشەی مۆبایلە زیرەکەکەیان.

تاوەکو ئێستا تیمی خزمەتگوزاری سناپچات لەسەر بابەتەکە روونکردنەوەیان نەبووە و ئەوەش ناڕەزایەتییەکی زۆری لەلایەن بەکارهێنەرانی ئەو ئەپلیکەیشنە لێکەوتووەتەوە.

بەشێک لەو بەکارهێنەرانی دووچاری ئەو کێشەیە بوونەتەوە ئاشکرایانکردووە، کاتێک سناپچاتەکەیان کێشەی تێکەوتووە، ئەپلیکەیشنەکەیان سڕیووەتەوە و دواتر دایانبەزاندووەتەوە لە مۆبایلە زیرەکەکەیان و بەوە کێشەکەیان چارەسەربووە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا