عەلی حەمە ساڵح: گۆڕانکاری لە دەنگەکانماندا کراوە و دزراون

درێژتر لە هەواڵ 2 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بریاردەری رەوتی هەڵوێست رایگەیاند، گۆڕانکاری لە دەنگەکانمان کراوە و دزراون لە بەرژەوەندی سێ لایەنی دیاریکراو.

لێدوانی فەرمی: عەلی حەمە ساڵەح بڕیاردەری رەوتی هەڵوێست رایگەیاند: ئەو ئەنجامانەی بڵاوکراونەتەوە دەنگی ئێمە نیە، بۆ ئەمە سەدان بەڵگەمان ئامادە کردووە، رێکاری یاسایی لە بەرامبەر دەگرینەبەر و دەنگەکانی ئەم هەڵبژاردنە دەستکاری کراوە لە بەرژەوەندی سێ لایەن.

ئەمەشی وت: کۆی بەڵگەنامەکانمان لایە، بەربژێرمان هەیە لە قەڵادزێ کەسە نزیکەکانی دەنگیان  پێداوە، بەڵام دواتر بە یەک دەنگ هاتۆتە دەرەوە، کاندیدێکمان حەوت کەسی خێزانەکەی دەنگیان پێداوە بەڵام لە سندووقەکاندا سفر دەنگی بە دەستهێناوە.

وتیشی: رەوتی هەڵوێست بووە ئامانجی سەرەکی ئەم ساختەکارییە، ئەو لیستانەی پێیان وایە ساختەکارییان بەرامبەر کراوە پێویستە بێ دەنگ نەبن، بەبێ ساختەکاری من زۆرترین دەنگی سەر ئاستی هەرێمی کوردستانم هێناوە بێ میدیا و پارە، بەڵام ئێمە بەمانە پاشەکشێ ناکەین و گۆڕەپانی گەندەڵی چۆڵ ناکەین، دەنگی خەڵک ئەمانەتە لای ئێمە بەڵام پێش ئەوەی بگات دزیوییانە.

هاوکات: یەکێک لە جۆرەکانی ساختەکاری سوتاندنی دەنگە، جۆری دووەم گواستنەوەی دەنگە لە کاندیدێکەوە بۆ کاندێکی دیکە، هەر لە ناو سندووقەکەدا، پارتی تێبینی هەبوو لە سەر ئەنجامدانی هەڵبژاردن، هەتا ئەو کاتەی نێچیرڤان بارزانی سەردانی تورکیا و هەندێ شوێنی دیکەی کرد، پارتی سەرەتا دژی هەڵبژاردن بوو، لەبەر خراپی باروودۆخی و ئێستاش 250 هەزار دەنگ زیادیکردووە.

زیاتر: ئەگەر ساختەکاریمان بەرامبەر نەکرایە لە سلێمانی حەوت کورسی و لە هەولێر سێ بۆ چوار و لە دهۆکیش دوو کورسیمان بە دەست دەهێنا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا