" بڕیاری وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران، لە ئەستۆی ئیسرائیلدایە "

جیهان 7 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: کۆشکی سپی رایگەیاند، بڕیاری وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران لە ئەستۆی ئیسرائیلدایە و ئەمریکا پابەندە بە ئاسایشی ئەو وڵاتەوە.

راگەیەندراوی فەرمی: کۆشکی سپی ئەمریکا لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: واشنتۆن زۆر نیگەرانە لە دزەپێکردنی بەڵگەنامەکانی پەیوەست بە وەڵامدانەوەی ئیسرائیل بۆ ئێران و حکومەتی ئەمریکا لەڕێگەی دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکانەوە بەدواداچوون بۆ دزەپێکردنەکان دەکات.

زیاتر: بڕیاری وەڵامدانەوەی هێرشەکەی ئێران لە ئەستۆی ئیسرائیلدایە و واشنتۆن پابەندە بە ئاسایشی تەلئەبیب و نایەوێت بەشداربێت لە وردەکاریەکاندا.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا