" یەکێتیی دەستبەرداری گەرمیان و گەرمیانیەکان نابێت "

درێژتر لە هەواڵ 3 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: akar

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: شێخ ئەحمەد حەمە کەریم ‎ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە بۆنەی کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن و سەرکەوتنی حزبەکەی پەیامێکی ئاراستەی خەڵکی گەرمیان دەکات.

چی وت: زانایانی ئاینی، گەنجان و مامۆستایان و خوێندکاران، کاسب کار و پیشەوەران ، کادرانی رێکخستن و فەرمانبەرە پلە جیاوازەکانی ئیدارەی خۆجێی، کەسوکاری ئەنفال و شەھیدان پێشمەرگە و تێکۆشەرە دێرینەکان، کارمەندانی ھێزەکانی ناوخۆ، ھەمو گەرمیانیە ئازا و سەربەرزەکانی ناوەندی شار و گوندەکان. ‎

ئەمەشی وت: سوپاسی متمانە و پشتیوانیتان ئەکەین لەسەرخستنی لیستی 129ـی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ، ماندوو بوون و بە دەنگەوە ھاتن و ھەوڵەکانی ئێوە دەنگەکانی یەکێتی نیشتیمانی کوردستانی لە سنوری بازنەی ھەڵبژاردنی گەرمیان بۆ زیاتر لەسەدا سەد بەرز کردەوە

چی دیکە: لە رۆژەکانی سەرەتای بانگەشەی ھەڵبژاردندا ‎ئێمە پێمان وتن ئێوەی گەرمیانی خاوەنی یەکێتین و دڵنیا بوین گەرمیانیەکان ھەرچەند نیگەران و توڕە بن بەڵام ھەرگیز پشتی ئێمە بەرنادەن ، ئەوەتا سەلماندتان ھەر خۆتان خاوەنی یەکێتین و بە دەنگ و پشتیوانی دڵسۆزانەی ئێوە سەنگ و پێگەی یەکێتی لە گەرمیان و کوردستان قوناغ بە قۆناغ دەگاتەوە پێگە راستیەکەی خۆی ‎گەرمیانیە راستگۆ و دڵسۆزەکان.

وتیشی: ئێمە خاوەنی بەڵێنەکانی خۆمانین ، کاری پێکەوەیی ئێمە و ئێوە بۆ خزمەتی گەرمیان و ھەمو کوردستان لێرە بە دوا دەست پێ ئەکا و یەک بە یەکی بەڵێنەکانی ئێمەو تەواوی داواو خواست و پێداویستیە رەواو سەرەکیەکانی ئێوە دەبێتە کارنامەو پلانی یەکێتی بۆ حوکمڕانی داھاتوو.

زیاتر: ‎لە دیدارەکانی رۆژانی بانگەشەدا پێمان وتن، لێرەشەوە جارێکی تر دوپاتیدەکەینەوە کارنامە و ستراتیژی تازەی یەکێتی و سەرۆک سەرکردایەتیەکەی خزمەت کردن و گەڕانەوەیە بۆ ناو خەڵک و یەکێتی دەستبەرداری گەرمیان و گەرمیانیەکان نابێت .

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا