بەڕێوەبەرانی بانكی ناوەندی مۆسكۆی پایتەخت رایانگەیاند، سەرەڕای سزا نێودەوڵەتییەكان، بەڵام نرخی رۆبڵ بەشێوەیەكی بەچاو بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بەڕێوەبەرانی بانكی ناوەندی مۆسكۆ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویانكردەوە:" نرخی رۆبڵ بەرامبەر بە دراوە سەرەكییەكان بەرزبووەوە و بەرامبەر دۆلار و یوانیش بە ڕێژەی زیاتر لە 1% بەرزبووەوە و بەم شێوەیەش رۆبڵی روسی قەرەبووی بەشێك لەو زیانانەی كردەوە كە لەم دواییانەدا تووشی ئابووری وڵاتەكەیان بووبووە".
ئاماژەیان بەوەشكردووە:" نرخی دۆلار بە ڕێژەی (1.1) ڕۆبڵ دابەزیوە و گەیشتووەتە (89.77) رۆبڵ، لە كاتێكدا نرخی یۆرۆ بە ڕێژەی 57 كۆپێك دابەزی و گەیشتە (100.36) رۆبڵ، نرخی یوانی چینی بە 18 كۆپێك دابەزی و گەیشتە (100.36) رۆبڵ".
باسییان لەوەشكردووە:" بەرزبوونەوەی نرخی رۆبڵی روسی هاوكات بوو لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی زێڕی ڕەش لە بازاڕەكانی جیهاندا، لە كاتێكدا تێكەڵەی نەوتی برێنت بەرزبووەوە بۆ سەرووی 90 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك، ئەمەش بۆ یەكەمجارە لە ماوەی زیاتر لە ساڵێكدا رۆبڵ ئەم گۆڕانكارییە بەخۆیەوە ببینێت".
ئەمەش لەکاتێکدایە بەهۆی سزا نێودەوڵتییەکانەوە، لە دەستپێکی جەنگەوە درەوەکانی روسیا روبەڕووی داڕمان بووەتەوە و ئەم بەرزبوونەوەیەش سود بە هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە دەگەیەنێت، کە لە ئێستادا لە بارودۆخێکی دژواردان بەهۆی هەڵگیرساندنی جەگ لە دژی ئۆکرانیا.