بابەتە
سەرەکیەکە: وەزارەتی پێشمەرگە رایگەیاند، هێزی پێشمەرگەی کوردستان پلانێکی
تیرۆرستانی داعشی لە سنوری دوز خورماتو پوچەڵکردوە.
راگەیەندراوی
فەرمی: وەزارەتی پێسمەرگەی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: دوای ئەوەی بەرەبەیانی
ئەمڕۆ 19ـی شوباتی 2025، شانەیەکی نوستوی گروپی تیرۆرستی داعش لە سنوری گوندەکانی
دوزخورماتو بە دیاریکراوی لە دەوروبەری گوندی دوراجی و غەررە، لە کردەوەیەکی
ترسنۆکانەدا پەلاماری چەند شوانکارێکیان دا، لەئەنجامدا روبەروبونەوە لە نێوانیان
دروستبوە.
ئەمەش
هەیە: دوای ئاگادارکردنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لەو سنورە دەست بەجێ هێزێکی پێشمەرگەی
کوردستان بەمەبەستی بە هاناوەچونی شوانەکان و خەڵکی ناوچەکە رویان لە شوێنی روبەڕوبونەوەکە
کرد و توانرا شوانەکان بە سەلامەتی بگەڕێندرێنەوە بۆ ناوچەکانی خۆیان و
تیرۆرستەکانیش بۆ شوێنی نادیار هەڵهاتن.
زیاتر:
هێزی پێشمەرگەی کوردستان، دڵنیایی دەدات کە پێشمەرگە هەمیشە چاوکراوەیە و بە ورە و
دەستێکی پۆڵاین روبەڕوی هەمو جوڵە و کردوەیەکی تیرۆرستانی داعش دەوستێتەوە.