شارەوانی سلێمانی: شەقامی تویمەلیک دیزاین دەکرێتەوە

درێژتر لە هەواڵ 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: ئاکار

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: ئەمرۆ چوارشەممە، كۆبونەوەی ئەنجومەنی شارەوانیی بەسەرپەرشتیی سەرۆكی ئەنجومەن و ئامادەبونی جێگری سەرۆک و زۆرینەی ئەندامان بەڕێوەچو.

راگەیەندراوی فەرمی: سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی بڵاویکردەوە: لە کۆبونەوەکەدا سەرەتا ئەندامانی ئەنجومەن تیشكیان خستە سەر چەند بابەتێكی گرنگ لەوانە؛

-  لیژنەیەكی تایبەتمەند ڕاسپێردرا، كە لەماوەیەكی كورتدا دیزاینێكی جوانی شەقامی سەرەكیی " تویمەلیک " ئامادەبكەن و لە هەمانكاتدا دیاریكردنی چالاكییەكانیش لەو شەقامەدا، بەشی زیادەڕەوی هەستن بە لابردنی سەرجەم سەرپێچیی و زیادەڕەوییەكانی سەر شەقامەكە.

- گفتوگۆكردن لەسەر بە كلتوركردنی تابلۆی شێوەكارانی كورد لە پێگە گەشتیارییەكان، لەسەر نوسراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی گەشتوگوزاری سلێمانی.

-  لەپێناو پاراستنی تەندروستیی هاوڵاتیان، هەوڵدان بۆ كۆكردنەوەو رێكخستنی "دەستگێڕ و عەرەبانەكان" تایبەت بە كاری لەفەو خواردەمەنیی و لە چەند شوێنێک و زیاتركردنی چاودێری تەندروستیی لەسەریان لێپرسینەوەی زیاتری پاكوخاوێنی لەسەریان.

ئەمەش هەیە: دواتر كارنامەی كۆبەنەوەكە خرایە گفتوگۆە؛ كە چەند بڕیارێک واژوكرا هەمو رێكارە یاسایی و هونەرییەكانی تەواوكرابون.

زیاتر: پاشان چەند داواكارییەكی وەبەرهێنان و كێشەی هاوڵاتیان تاووتوێكران و خرانە بەرباس لێكۆڵینەوەو بڕیاری پێویستیان لەبارەوەدرا بەپێی یاساو ڕێنماییەكان.

چی تر: لە كۆبونەوەی ئەمڕۆدا چەندین هاوڵاتی و وەبەرهێن ئامادەبون بۆ گەیاندنی داواكارییەكانیان لە نزیكەوە بە ئەندامانی ئەنجومەن، دوای گوێبیستی داواكارییەكانیان لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنەوە، بڕیاری پێویست لەسەر داواكارییەكانیان درا بەپێی یاساو رێنماییەكان و کۆبونەوەکە هەشت کاتژمێری خایاند.

Alternate Text

دوایین هەواڵ

بەفر و باران بارین بەردەوام دەبێت؟

کوردستان 57 خولەک پێش ئێستا

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا