بابەتە سەرەکیەکە: سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند، سەرۆک ترامپ بە
گوێرەی لێدوانەکانی ئەم دواییەی لە "بۆشایی زانیاری چەواشەکاری" روسیادا
دەژیت.
لێدوانی
فەرمی: ڤۆلۆدیمێر زیلێنسکی سەرۆکی ئۆکراینا رایگەیاند: ئەگەر کەسێک بیەوێت جێگەی من بگرێتەوە،
سەرکەوتو نابێت، سەرۆک ترامپ بە گوێرەی لێدوانەکانی ئەم دواییەی
لە "بۆشایی زانیاری چەواشەکاری" روسیادا دەژیت.
ئەمەشی وت: نابێت هەرگیز ئەوەمان لەبیربچێت کە روسیا لەلایەن درۆزنانی نەخۆشەوە بەڕێوەدەبرێت
کە ناتوانرێت متمانەیان پێبکرێت و دەبێت فشاریان لەسەر بێت.
زیاتر: جەخت لەسەر خواستی خۆمان
دەکەینەوە بۆ بەدەستهێنانی " گەرەنتی ئەمنی" لە هاوپەیمانە
ڕۆژئاواییەکانی کە ڕێگە بە " کۆتاییهێنان"ـی شەڕ لەگەڵ روسیا دەدات، ئێمە
گەرەنتی ئەمنیمان دەوێت، چونکە دەمانەوێت ئەمساڵ کۆتایی بە شەڕەکە بهێنن.
پێشتر: ترەمپ داوای کرد هەڵبژاردن لە ئۆکرانیا
بکرێت و رایگەیاند، ئەمە تەنیا داوایەکی روسیا نییە، بەڵکو من و زۆرێک لە وڵاتانی
دیکەش هەمان داواکاریمان هەیە.