بنکەی زانیاری ئیندێکس و ئەبستراکتی سکۆپەس نوێترین
لیستی توێژەرانی عێراق لە بواری لێشاوی ئاو لە بەنداوەکان (Inflow Reservoir)ی راگەیاند.
بەگوێرەی ئەو لیستەی بڵاوکراوەتەوە، توێژەرێکی زانستیی
کورد بەناوی سەرمەد دەشتی لەتیف توانیویەتی پلەی یەکەم بەدەستبهێنێت، هەروەها ئەو
ریزبەندییەی بڵاوکراوەتەوە لەسەر بنەمای ژمارەی توێژینەوە پەیوەندیدارەکان، لە
گۆڤارە نێودەوڵەتییە ئاستبەرزەکان بڵاوکراوەتەوە.
شایەنی باسە سکۆپپەس گەورەترین داتابەیسی تایبەت بە
بڵاوکراوەی جیهانی ئێلسڤیرە کە لەسەر بنەمای سایتەشن و ئەبستراکت ریزبەنی کراوە و
بوارە جیاوازەکانی تەندروستی، ئەندیازیاری، فیزیا، زانستە کۆمەڵایەتییەکان و چەندانی
دیکە لەخۆدەگرێت.