مارکۆ ڤێراتی ئیتاڵی
نزیکە لەوەی یانەی پاریس سان جێرمان بەجێبهێڵێت و رووبکاتە یانەیەکی قەتەڕی.
فابریزۆ رۆمانۆی ئیتاڵی
و رۆژنامەنووسی بەناوبانگی بواری گواستنەوەی یاریزانان رایگەیاند:" مارکۆ
ڤێراتی ئیتاڵی بە تەواوەتی لە پرۆژەی وەرزی داهاتووی پاریس سان جێرمان دەرچووە و
نزیکە لە بەجێهێشتنی یانەکە و پەیوەندیکردن بە یانەیەکی قەتەڕییەوە".
هاوکات لویس ئینریکی
ئیسپانی و راهێنەری یانەی پاریس سان جێرمان لەوبارەیەوە ئاماژەی بەوەکرد:" من
گفتوگۆ تایبەتییەکان ئاشکرا ناکەم، تەنها ئەوە دەڵێم ئامۆژگاریم کرد بمێنێتەوە".