باڵۆن دۆر هەرا دەنێتەوە

وەرزش 2 رۆژ پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: دابەشکردنی خەڵاتی باڵۆن دۆری ئەمساڵ مشتومڕێکی زۆری لێکەوتەوە.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە کاتژمێر 10:00ی ئەمشەو بە کاتی هەرێمی کوردستان، مەراسیمی دابەشکردنی خەڵاتە هاوبەشەکەی نێوان یوفا و گۆڤاری فرانس فوتبۆڵ دەستپێبکات.

چی تر: تا چەند کاتژمێرێک پێش ئێستا، سەرجەم میدیا و رۆژنامەنووسە بەناوبانگەکان کۆک بوون لەسەر ئەوەی خەڵاتەکە بۆ ڤینیسیۆس جۆنیۆری بەڕازیلی و یاریزانی یانەی ریاڵ مەدرید یەکلایی بووەتەوە.

دواتر: لەناکاو دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە کە یاریزانەکە براوەی خەڵاتەکە نییە و فابریزۆ رۆمانۆ رۆژنامەنووسی باوەڕپێکراوی ئیتاڵی رایگەیاند: یاریزانە بەڕازیلیەکەک گەشتی پاریس ناکات چونکە دەزانێت نابێتە براوەی باڵۆن دۆر.

لەلایەکی ترەوە: سەرجەم بانگهێشتکراوەکانی تری یانەی ریاڵ مەدرید گەشتەکانیان بۆ پاریس هەڵوەشاندووەتەوە و بەشداریکردنیان لە مەراسیمەکە رەتکردووەتەوە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا