پاش 11 ساڵ؛ ماركۆ ڤێراتی یانەی پاریس سانجێرمانی بەرەو یانەی ئەعەرەبییە جێهێشت

وەرزش 10/09/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

فابریزیۆو رۆمانۆ، رۆژنامەوانی بەناوبانگی ئیتاڵی تۆپی پێ رایگەیاند، بە بۆندێكی 45 ملیۆنی ماركۆ ڤێراتی ئیتاڵی پەیوەندی بە یانەی عەرەبیەی قەتەڕییەوە كرد.
فابریزیۆو رۆمانۆ، لە هەژماری تایبەتی خۆی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكرەوە:" پاش ئەوەی بۆندێکی یانەی هیلالی سعودی بۆ گواستنەوەی ڤێراتی شكستی هێنا، یانەی عەرەبییەی قەتەڕەی سەركەوتووبوو لە قایلكردنی ئەو یاریزانە بۆ پەیوەندی كردن بە یانەكەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" رۆژی دووشەممە ڤێراتی بۆ ئەنجامدانی گرێبەستەكەی و پشكنینە پزیشكییەكان دەچێتە دەوحە و پاش تێپەڕبوونی 11 ساڵ ڤێراتی یانە پاریسییەكەی جێهێشت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا