ئێران دەستیبەسەر دوو کەشتیدا گرت

جیهان 15/09/2023

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بەرپرسێکی سوپای پاسداران ئاشکرایکرد، هێزە دەریاییەکانیان دەستیان بەسەر دوو کەشتیدا گرتووە و نزیکەی ٤٠ کەسیشیان دەستگیرکردووە.
محەمەد شەریف شیرعەلی جێگری فەرماندەی ناوچەی سێیەمی هێزی دەریایی سوپای پاسداران رایگەیاند:" هێزەکانمان لە کەنداوی فارس دەستیان بەسەر دوو کەشتی بیانیدا گرتووە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" ئەو کەشتییانە ئاڵای پەنەما و تانزانیایان هەڵکردووە و بڕی یەک ملیۆن و ٥٠٠ هەزار لیتر نەوتیان پێبووە  و  هەوڵیانداوە بەشێوەی قاچاغ بیگوێزنەوە".
وتیشی:" لە ئۆپەراسیۆنی دەستبەسەرداگرتنی کەشتییەکاندا ٣٧ کارمەندی هەردوو کەشتییەکە دەستگیرکراون و سەرجەمیان رەوانەی دەسەڵاتی دادوەری کراون بۆ ئەوەی رێککاری پێویست بەرامبەریان بگیرێتەبەر".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا