دوای 27 ساڵ لە هاوسەرگیریکردنیان، هەردوو هاوسەر و ئەکتەری دیاری هۆلیود
هیو جاکمان و دیبۆرا لی جیابوونەوەی خۆیان لە یەکتر راگەیاند.
هیو جاکمان و دیبۆرا لی لە بەیاننامەیەکدا ئاماژەیان بەوەکرد:" بۆ
نزیکەی سێ دەیە لە پڕۆسەیەکی هاوسەرگیری پڕ لە رێز و
خۆشەویستیدا بووین، لە ئێستاشدا گەشتەکەمان گۆڕاوە و بڕیارماندا بەجیا بەردەوامی
بە داهاتوومان بدەین ".
هەردوو ئەکتەرەکە ئەوەشیان خستەڕوو:" پەیمان دەدەین بە بەردەوامبوونی
رێز و خۆشەویستی لە ژیانە نوێیەکەماندا، سوپاسی تێگەیشتنی هەوادارە نوێیەکانمان
دەکەین بۆ ژیانی تایبەتیمان ".
بۆ یەکەمینجار هەردوو ئەکتەرەکە بەشدارییان لە درامایەکی ئوستراڵی بەناوی
"کۆریلی" کرد و دوای ئەوە پەیوەندی خۆشەویستییان دروستکرد و
هاوسەرگیرییان کرد.