لە ئەنجامی
کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەیەک لە سنووری وڵاتی بەڕازیل ١٤ کەس گیانیان لەدەستدا.
ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە:" فڕۆکەیەکی بچووک لە ئەنجامی خراپی و نالەباری کەشوهەوا لە
دارستانەکانی ئەمازۆن لە سنووری بەڕازیل کەوتە خوارەوە و تێکشکا".
ئاماژەی
بەوەشکرد:" لە ئەنجامی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ١٤ کەس گیانیان لەدەستداوە کە
١٢یان سەرنشین بوون و دووانیشیان فڕۆکەوانی فڕۆکەکە بوون، لە ئێستاشدا لێکۆڵینەوە
لە رووداوەکە دەستیپێکردووە".
هاوکات ڤینسیۆس
ئەلمێیدا وەزیری ئاسایشی ویلایەتی ئامازۆنا رایگەیاند:" زانیارییە
سەرەتاییەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن، رووداوەکە بەهۆی کەمی مەودای بینین و باران
بارینێکی زۆرەوە روویداوە".