دەنگۆی دەستدرێژیکردنە
سەر دوو خوێندکاری کوڕ لەلایەن بەڕێوەبەری خوێندنگەکەیانەوە لە قەڵادزێ
بڵاوبووەتەوە.
لە چەند سەرچاوەیەکی
نافەرمییەوە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەوە، لە یەکێک لە خوێندنگەکانی قەڵادزێ بەڕێوەبەری
خوێندنگەکە دەستدرێژی سێکسی کردووەتە سەر دوو خوێندکاری کوڕ.
دەوترێت، کەسوکاری
یەکێک لە خوێندکارەکان سکاڵایان تۆمارکردووە و تاوەکو ئێستا نازانرێت ئایا ئەو
مامۆستایە هەمان کاری بەرامبەر قوربانی دیکە کردووە یاخود نا، لە ئێستاشدا مامۆستاکە
سنووری راپەڕینی بەجێهێشتووە و هێشتا دەستگیرنەکراوە.
بە مەبەستی
وەرگرتنی زانیاری زیاتر BMC پەیوەندی بە شۆڕش ئیسماعیل وتەبێژی پۆلیسی
راپەڕینەوە کرد و ناوبراو رایگەیاند:" هیچ سکاڵایەک لە بنکەکانی سەر بە
بەڕێوەبەرایەتییەکەی ئێمە سەبارەت بەو بابەتە تۆمارنەکراوە و ئاگاداری رووداوی
لەوشێوەیە نین".
هاوکات BMC پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی راپەڕینیشەوە کرد و ئەوانیش رەتیانکردەوە
هیچ زانیارییەک لەبارەی دۆسیەکەوە ئاشکرا بکەن و پشتڕاستی بکەنەوە.