قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق پەیامێکی سەبارەت بە هێرشەکەی ئەمڕۆ بڵاوکردەوە و رایگەیاند، ئەوەی لە عەربەت روویدا، پێشێلییەکی روونی سەروەری عێراقە.
ئەمشەوی دووشەممە، قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتی عەسائیبی ئەهلی حەق پەیامێکی لەبارەی بۆردومانەکەی ئەمڕۆی فڕۆکەخانەی عەربەت بڵاوکردەوە و رایگەیاند:" سەروەری عێراق و بەرگریکردن لێی لە بنەماکانمانن و دەستبەرداری نابین، هێرشەکەی سەر فڕۆکەخانەی عەربەت لە پارێزگای سلێمانی پێشێلکردنێکی روونی سەروەری عێراقە".
وتیشی:" پێویستە حکومەت و هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق بۆ وەستاندنی ئەم پێشێلکاریە بەردەوامانە یەکڕیزبن.