ئێران: هەڵسەنگاندن بۆ نامەکەی ترەمپ دەکەین

جیهان 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران دەڵێت، پێداچونەوە بۆ نامەکەی دۆناڵد ترەمپ دەکرێت.

چی تری وت: ئیسماعیل بەقایی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: پێداچونەوە و هەڵسەنگاندن بۆ نامەکەی دۆناڵد ترەمپ دەکرێت کە دوێنێ چوارشەممە گەیشتە تاران و دوای هەڵسەنگاندنێکی تەواو، بڕیاری لەبارەوە دەدرێت.

ئەمەش بزانە: پێشتر دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبو نامەیەکتی بۆ عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران ناردوە و تیایدا داوای ئەنجامدانی دانوستانی لێکردوە سەبارەت بە پرسە ئەتۆمییەکان.

لە بەرامبەردا: خامنەیی رایگەیاندبو: بانگەوازەکەی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا بۆ دانوستان جگە لە فریودانی رای گشتیی جیهان هیچی تر نییە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا