باڵیۆزی ئەمەریکا لە عێراق ئیدانەی
هێرشەکەی دوێنێی سەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت دەکات و دەڵێت " جه‌خت له رێزگرتن له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه
".
ئه‌لینا رۆمانۆوسكی باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له
عێراق له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێكس (تویته‌ری پێشوو)، نووسیوویه‌تی: "ئیدانه‌ی
هێرشه‌كه‌ی سه‌ر فڕۆكه‌خانه‌ی عه‌ربه‌ت له سنووری پارێزگای سلێمانی ده‌كه‌ین، جه‌خت
له رێزگرتن له سه‌روه‌ری و یه‌كپارچه‌یی خاكی عێراق ده‌كه‌ینه‌وه، كه دوو
فاكته‌ری پێویستن بۆ ئاسایش و سه‌قامگیری ئه‌و وڵاته".
ئەوەشی خستەڕوو:" سه‌ره‌خۆشی
له كه‌سوكاری ئه‌و كه‌سانه‌ش ده‌كه‌ین، كه خۆشه‌ویستانیان به‌هۆی ئه‌م هێرشه‌وه
له‌ده‌ستدا".
ئەمەش لەکاتێکدایە، دوانیوەڕۆی دوێنێ دووشەممە، لەرێگەی درۆنەوە
هێرشکرایەسەر فڕۆکەخانەی کشتوکاڵی عەربەت و بەهۆیەوە سێ پێشمەرگەی هێزەکانی
دژەتیرۆر CTG شەهیدبوون و سێیانی دیکەش برینداربوون.