تا ئێستا زانیوتە؟ خوێ توشی شەکرەت دەکات

تەندروستی 04/11/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

سەرباری ئەوەی پێشتر پسپۆڕانی تەندروستی باسیان لەوەدەکرد کە زۆرخواردنی خوێ دەبێتە هۆی توشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و دەمارەکان، بەڵام توێژینەوەیەکی نوێ دەریخستووە کە مەترسی توشبوون بە شەکرەش زیاد دەکات.

رۆژنامەی "The Independent"ی بەریتانی بڵاویکردەوە، بە گوێرەی توێژینەوەیەک کە لەسەر 400 هەزار کەسی بەریتانی ئەنجامدراوە، ئەو کەسانەی بە بەردەوامی خوێ دەکەنە ناو خواردنەکانیان بە رێژەی 39٪ مەترسی توشبوونیان بە نەخۆشی شەکرە زیاترە.

باسی لەوەشکردووە:" باشتروایە رۆژانە لە شەش گرام ( کەوچکێکی بچووک) زیاتر نەخورێت ".

بە وتەی پسپۆڕانی بواری تەندروستی، تاکو ئێستا هۆکاری پەیوەندی نێوان خوێ و توشبوون بە نەخۆشی شەکرە ئاشکرا نەکراوە و بابەتەکە پێویستی بە توێژینەوە و گەڕانی زیاترە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا