پسپۆڕی نەخۆشییەكانی چاو و بینایی رایگەیاند، بەشێك لە میوە و سەوزەكان هاوكار و یارمەتیدەرێكی پێویست و بنەڕەتین بۆ باشتركردنی بینایی مرۆڤ و باشتر كاركردنی چاوەكان.
رێبكا تایڵر، پسپۆڕی نەخۆشییەكانی چاو و بینایی لە توێژینەوەیەكیدا بڵاویكردەوە:" یەكێك لە میوە و سەوزەكان بەتایبەت، گێزەر، پەتاتەی شیرین، قەیسی و ڤیتامین-A، هەموو ئەو پێویستیانە بۆ چاوەكان دابیندەكات كە بۆ تۆڕی چاوەكان پێویستن و یارمەتیدەرە بۆ ئەوەی چاوەكان بە شێداری بمێننەوە".
ئاماژەی بەوەشكردووە:" خواردنی ئەو بەرهەمانەی كە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین-C پرتەقاڵ، ترێ، تەنژین، لیمۆ، شۆفان، تەماتە، شووتی و بیبەری شیرین پێویستییەكی سەرەتایین بۆ چاوەكان، چونكە ئەم ڤیتامینە كاردەكات بۆ چاككردنەوەی ئەو خانانەی كە بەهۆی چالاكییەكانی چاوەوە زیانیان بەركەوتووە و رێگری دەكات لە گەشەكردنی تێكچوونی رەنگی چاو و ئاوی سپی چاو كە پەیوەندی بە تەمەنەوە هەیە".
روونیشیكردووەتەوە:" بۆ پاراستنی تەندروستی چاو، خواردنی ماسی (سەلەمون، تونە، ساردین، هالیبوت و ترۆت) كە ترشی چەوری ئۆمیگا ٣ی تێدایە زۆر گرینگە و هەروەها سەوزە و هێلكەی گەڵادار، كە دەوڵەمەندن بە لوتین و زیاكسانتین پێویستین و ئەم ماددانە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەكانی چاو لە تەمەنی پیریدا كەم دەكەنەوە، هەروەها كاركردنی فرمێسكەكان ئاسایی دەكەنەوە و ماكولا- ئەو بەشەی چاو كە بەرپرسە لە بینینی ناوەندی چاو دەپارێزن".