جارێکی دیکە بەهای دۆلار ئەمەریکی بەرامبەر بە دیناری عێراقی بەشێوەیەکی
بەرچاو بەرزبووەوە و بەهاکەی ناسەقامگیرە.
نیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە لە بازاڕی دۆلارەکەی شاری سلێمانی بەهای 100 بۆ 155
هەزار و 750 دینار دابەزی، بەڵام لە کاتی داخستنی بازاڕدا بەهاکەی بۆ 159 هەزار
دینار بەرزبووەوە، بەوەش هەر 100 دۆلارێک نزیکەی چوار هەزار چووە سەر.
بەردەوام بانکی ناوەندی عێراق باس لە هەوڵەکانی دەکات بۆ بەرزکردنەوەی
بەهای دینار بەرامبەر بە دۆلار و چەندین بڕیاری لەوبارەیەوە دەرکردووە، بەڵام
هیچیان سوودیان نەبووە و بەهای دۆلار بەردەوامە لە بەرزبوون.