بابەتە سەرەکییەکە:
ئەنوەر مەحمود قەرقاش راوێژکاری سەرۆکی ئیمارات بۆ کاروباری دیپلۆماسی گەیشتە تاران و لەگەڵ
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبوەوە.
کێ وتی: ئیسماعیل بەقایی
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند: ئەنوەر مەحمود قەرقاش نامەکەی دۆناڵد
ترەمپ سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکای داوەتە دەستی وەزیری دەرەوەی ئێران
بۆ ئەوەیت بگاتە دەستی رابەری باڵای ئێران.
پێشتر: ئاژانسی هەواڵی
تەسنیمی ئێران بڵاویکردبوەوە: هیچ نامەیکی سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمەریکا
نەگەیشتوەتە دەستی عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: رۆژی
هەینی دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندبو، نامەیەکی بۆ عەلی خامنەیی رابەری باڵای ئێران
ناردوە و تیایدا ناوبراوی بانگهێشت کردوە بۆ ئەنجامدانی دانوستان لەسەر پرسە
ئەتۆمییەکان.