مامەڵەی خانوو و ئۆتۆمبێل دەکرێت بە دینار

ئابوری 18/11/2023

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بە بڕیاری بانکی ناوەندی لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی خانوبەرە و ئۆتۆمبێل لە هەرێمی کوردستان و عێراق دەکرێت بە دینار.

نەوزاد غەفور جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی ئاماژەی بەوەکرد، بانکی ناوەندی عێراق بڕیاریداوە لە دەروازە سنورییەکان مامەڵە بە دینار بکرێت، لە ناوخۆشدا لە بری دۆلار مامەڵەی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە و ئۆتۆمبێل بکرێت بە دینار.

ئەوەشی خستەڕوو، بڕیارەکە کاریگەری لەسەر بەرزبوونەوەی بەهای دینار بەرامبەر دۆلار دەبێت.

جێگری سەرۆکی ژووری بازرگانی سلێمانی باسی لەوەشکرد، بۆ جێبەجێكردنی تەواوی ئەو بڕیارە پێویستە سەرجەم مامەڵە داراییە ناوخۆییەكان لەبری دۆلار بە دینار بکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا