بابەتە سەرەکیەکە: ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بەراورد بەدوێنێ گۆرانکاری بەسەرداهات و بەرزبووەوە.
سەرچاوە: ماڵپەڕی OIL PRICE بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە 75 دۆلار و 84 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 74 سەنت بەرزبووەوە.
هاوکات: نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسی ئەمریکا بە 72 دۆلار و 45 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت، بەراورد بە دوێنێ 58 سەنت بەرزبووەوە.