بابەتە سەرەکیەکە: نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی هەرێم بەراورد بە دوێنێ نزیکەی 40 دۆلار بەرزبووەوە، نرخی زێڕی عەیارەر 18 بە 512 هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی داتا جیهانییەکانی پەیوەست بە بازاڕی ئاڵوگۆڕەوە نرخی زێڕ لەبازاڕەکانی جیهان لە بەرزیدایە، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ لە بۆرسەی جیهانیدا بە دوو هەزار و 856دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی عەیارە 18 بە 512هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 21 بە 599هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 22 بە 627 هەزار دینارە
زێڕی عەیارە 24 بە 685هەزار دینارە