پەرلەمان خوێندنەوەی دووەمی بۆ هەمواری یاسای کۆمیسیۆن کرد

عێراق 18/11/2023

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

دانیشتنی پەرلەمان کۆتاییهات و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان کرا.

ئەمشەو، دوای دوو جار دواخستن، لە کۆتاییدا دانیشتنی نائاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەڕێوەچوو، کە تێیدا خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاسای کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ئەنجامدرا، لەو بارەیەوە، د.بڕیار رەشید ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە فراکسیۆنی یەکێتی رایگەیاند:" دانیشتنەکە تەنها چەند خولەکێکی کەمی خایاند و خوێندنەوەی دووەم بۆ هەمواری یاساکە کرا".

وتیشی:" ئێستا ئەوەی ماوە دەنگدانە لەسەر یاساکە، بۆیە دوای ٧٢ کاتژمێری دیکە واتە رۆژی چوارشەممە ئەنجومەنی نوێنەران کۆدەبێتەوە و دەنگ لەسەر یاساکە دەدات".

لە ٧ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤، تەمەنی یاسایی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی بەسەردەچێت، بەوپێیەی لە ١٨ی کانوونی یەکەم هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان بەڕێوەدەچێت، کۆمیسیۆن لەکاتێکدا تەمەنی بەسەرچووە ناتوانێت ئەنجامەکانی کۆتایی رابگەیەنێت، بۆیە لە ئێستادا پەرلەمانی عێراق کار بۆ درێژکردنەوەی تەمەنی دەکات، بە شێوەیەک کە بۆ شەش مانگ یاخود زیاتر بێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا