پێكهاتەی فەرمی هەڵبژاردەی عێراق راگەیەندرا؛ چوار یاریزانی كورد سەرەكین

وەرزش 21/11/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

خیسۆس كاساس، راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق پێكهاتەی فەرمی خۆی بۆ یارییەكەی بەرانبەر ڤیێتنام ئاشكراكرد.
راهێنەری هەڵبژاردەی نیشتمانی لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" ئەمڕۆ بە پێكهاتەیەكی تەواو ئاماندە و بەهێز و تۆكمەوە رووبەڕووی ڤیێتنام دەبینەوە و ئامانجمان سەركەوتنە".
وتیشی:" پێكهاتەكەمان گۆڕانكاری پێكردووە و ئەمڕۆ بەرانبەر ڤیێتنام 4-4-2 رووبەڕوویان دەبینەوە و تاكتیكی نوێش بۆ بردنەوە بەكاردەهێنین".
لەناو پێكهاتەی سەرەكی هەڵبژاردەی نیشتمانیی عێراق دا هەریەكە لە، (عەلی حومادی، حسێن عەلی، رێبین سولاقە و میرخاس دۆكس كوردن و لە پێكهاتەی سەرەكی یاری دەكەن).
هەروەها، فارنس بەترۆس، ئەمیر عامری، پەشەنگ عەبدوڵا كوردن و لە پێكهاتەی یەدەگی هەڵبژاردەی نیشتمانیی ئامادەن.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا