حکومەتی هەرێم و کۆمپانیای ڤیزا رێککەوتنێکیان واژۆ کرد

درێژتر لە هەواڵ 5 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: وەزارەتی دارایی بڵاویکردەوە، حکومەتی هەرێم رێککەوتنێکی ستراتیژیان لەگەڵ کۆمپانیای ڤیزای جیهانی لە بواری پارەدانی دیجیتاڵی واژۆ کردووە.

راگەیەندراوی فەرمی: لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمدا هاتووە، حکومەتی هەرێم رێککەوتنێکی ستراتیژی لەگەڵ کۆمپانیای ڤیزای جیهانی لە بواری پارەدانی دیجیتاڵی واژۆ کردووە و بەپێی رێککەوتنەکە، کۆمپانیاکە بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی دارایی و ئابووری چەندین سیمینار و وۆرکشۆپ بۆ سوودمەندانی هەژماری من رێکدەخات سەبارەت بە سوودەکانی گشتگیری ئابووری و شیکردنەوەی رێگاکانی بەکارهێنان و سوودوەرگرتن لە پارەدانی دیجیتاڵی و سوود و خزمەتگوزاریەکانی بانکی.

زیاتر: ماریۆ مەکاری جێگری سەرۆک و بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای ڤیزا لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست رایگەیاندووە، هۆشیاری و گشتگیری ئابووری بناغەی بەهێزکردن و پەرەپێدانی ئابوورین، لە رێگای هۆشیارکردنەوەی تاکەکانی کۆمەڵگە و بەردەستکردنی ئامرازی پێویست بۆ بەڕێوەبردنی کاروبارە داراییەکانیان بە شێوازێکی کارا، دەتوانین بەردی بناغەی کۆمەڵگایەکی خۆڕاگر و بەهێز لە ڕووی ئابووریەوە دابنێین.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا