قەتەڕ: رێككەوتنی ئیسڕائیل و حەماس لە هەنگاوی كۆتاییدایە

جیهان 21/11/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند، دانوستانەكان سەبارەت بە ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و حەماس گەیشتووەتە كۆتایی. 
مەجید ئەلئەنساری، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی قەتەر لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە:" ئیسڕائیل و چەكدارانی حەماس گەیشتوونەتە قۆناغێكی گرنگ و ئەگەر ڕێككەوتنێك سەبارەت بە دیلەكان دەكرێت و رێككەوتنەكەش لە كۆتایی نزیك بووەتەوە". 
ئاماژەی بەوەشكردووە:" گرنگترین هەنگاوی ئێستا بریتییە لە وەستاندنی جەنگ و كردنەوەی رێگا بۆ گەیاندنی هاریكارییە مرۆییەكان بۆ هاوڵاتیانی كەرتی غەززە". 
روونیشكردەوە:" زۆر گەشبینین بە گەیشتن بە ئاگربەستێك كە دەبێتە هۆی هەنگاوێكی لەپێشینە بۆ ئەوەی ئاگربەست لە غەززە رابگەیەندرێت".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا