دوای زیاتر لە مانگ و نیوێک شەڕ و پێکدادان، ئاگربەست بۆ ماوەی چوار رۆژ لەنێوان چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل دەستیپێکرد.
ماڵپەری BBC بڵاویکردەوە:" بەرەبەیانی ئەمڕۆ
هەینی، ئاگربەستی چوار رۆژەی نێوان چەکدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل کەوتە بواری
جێبەجێکردنەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" بڕیارە لە قۆناغی یەکەمی
ئاگربەستەکەدا، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆدا ١٣ بارمتەی ئیسرائیلی لەلایەن چەکدارانی حەماسەوە
ئازاد بکرێن".
شایەنی باسە رۆژی چوارشەممەی رابردوو، چەکدارانی حەماس و
سوپای ئیسرائیل بە نێوەندگیری قەتەڕ و ئەمەریکا و میسر لەسەر ئاگربەستێک بۆ ماوەی
چوار رۆژ رێککەوتن.
بەگوێرەی رێککەوتنەکە، چەکدارانی حەماس ٥٠ بارمتەی
ئیسرای=ئیلی ئازاد دەکات و لە بەرامبەریشدا سوپای ئیسرائیل ١٥٩٠ بارمتەی فەڵەستینی
ئازاد دەکات، هاوکات رۆژانە زیاتر لە ١٠٠ هەزار لیتر سووتەمەنی رەوانەی کەرتی
غەززە دەکرێت لەپێناو دابینکردنی کارەبا بۆ نەخۆشخانەکان.