بابەتە سەرەکیەکە: ئەو هاوڵاتیە عێراقییەی کە چەند جارێک کتێبی قورئانی
سوتاند شەوی رابردوو کوژرا.
کێ وتی: میدیاكانی سوید بڵاویانكردهوه، سەلوان مۆمیکا ئهو گهنجه عێراقییهی
چەند جارێک قورئانی سوتاند، شەوی رابردوو لە شوقەکەی خۆی لە سوید تەقەی لێکرا و
کوژرا.
ئەمەش هەیە: تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەکی
فەرمی لەلایەن پۆلیسەوە نەدۆزراوەتەوە و هۆکاری هێرشەکە نەزاندراوە و ناسنامەی
هێرشبەرەکە ئاشکرا نەکراوە.
زیاتر: پێشتر سەلوان مۆمیکا لەژێر هەڕەشەدا بووە بەهۆی ئەوەی لە پێش چاوی
میدیاکان و هاوڵاتیان چەند جارێک کتێبی قورئانی سوتاندووە و سوکایەتی بە ئاینی
ئیسلام کردووە ئەمەش ناڕەزایەتی و تورەی خەڵکی بەدوای خۆیدا هێنا.