مۆساد ئامارێكی تایبەت بە دەستگیركراوانی حەماس بڵاودەكاتەوە

جیهان 12/12/2023

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

دەزگای هەواڵگری دەوڵەتی ئیسڕائیل ئامارێكی نوێی لەسەر دەستگیركردنی ئەو چەكدارانی حەماس و جیهادی ئیسلامی بڵاوكردەوە.

دەزگای هەواڵگری دەوڵەتی ئیسڕائیل (مۆساد) لە پێگەی فەرمی خۆی لە پلاتفۆڕمی ئێكس بڵاویكردەوە:" ئۆپراسۆنی كۆتایی هێنان بە چەكدارانی حەماس بەرەو قۆناغەكانی كۆتایی دەچێت و تا ئیستا سەدان چەكداری حەماس و جیهادی ئیسلامی گیراون و بەشێكی دیكەشیان خۆیان رادەستكردووە".

ئاماژەی بەوەشكردووە:" بە نزیكەی 500 ئەندامی سەر بە چەكدارانی گروپە چەكدارەكان دەستبەسەركراون".

ئاشكراشیكردووە:" تەنها لەماوەی مانگی رابردوودا، نزیكەی 144 چەكدار لە ماوەی ئاگربەستی كاتیدا، خۆیان رادەستی هێزەكانی سوپای ئۆسڕائل كردووە".

هەروەها، زیاتر 350 چەكداری حەماس و زیاتر لە 120 چەكداری سەر بە گروپی موجاهیدی ئیسلامی خۆیان رادەستی هێزەكانی سوپای بەرگری ئیسڕائیل كردووە".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا