بابەتە سەرەکیەکە: دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند، تۆمەتباری روداوی
وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلەکەی رێگای پێنجوێن-سلێمانی دەستگیرکرا.
راگەیەندراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە، '' دوای ئەوەی
شەوی 5ی ئەم مانگە ئۆتۆمبێلی خێزانێک لەسەر رێگای سلێمانی_پێنجوێن
وەرگەڕا بووە هۆی گیان لەدەستدانی شۆفێری ئۆتۆمبێلەکە و برینداربوونی یەکێک لە سەرنشینانی.''
ئاماژە بەوەکراوە: ''دەستبەجێ دەزگای ئاسایشی هەرێم دەستیکرد بە بەدواداچوون
و لێکۆڵینەوە لەسەر هۆکاری ڕووداوەکە، سەرئەنجام دەرکەوت هۆکاری ڕووداوەکە
دروستبوونی شەڕ و دەمەقاڵێ بووە لەنێوان دوو شۆفێر لەناحیەی ناڵپارێز، یەکێک لەشۆفێرەکان
بە چەقۆ هێرش دەکاتە سەر شۆفێری بەرامبەری و برینداری دەکات و دواتر شوێنی دەکەوێت،
دەبێتە هۆی وەرگەڕانی و گیان لەدەستدانی شۆفێرەکە و برینداربوونی یەکێک لە سەرنشینانی
ئۆتۆمبێلەکە و دواتر تۆمەتباری ڕووداوەکە هەڵهات.''
هاوکات: ''پاش وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش بەدواداچوون
و لێکۆڵینەوە لەسەر ڕووداوەکە کرا و تۆمەتباری ڕووداوەکە دەستنیشانکرا، تۆمەتبار خۆی
ڕادەستی هێزەکانی ئاسایش کرد و ڕووبەڕوی یاسا کرایەوە.''
زیاتر:'' لە ئێستادا تۆمەتباری ڕووداوەکە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی
سلێمانی دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لە کەیسەکەی بەردەوامە.''