رەگەزنامەی سلێمانی: بۆ دەرهێنانی کارتی نیشتیمانی کار بە سیستمی پارەدانی کاش ناکرێت

درێژتر لە هەواڵ 4 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی ئاگادارییەک بۆ ئەو هاوڵاتیانە بڵاودەکاتەوە کە دەیانەوێت کارتی نیشتیمانی دەربهێنن.

راگەیەندراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی رەگەزنامە و باری شارستانی سلێمانی رایگەیاند، ''لەڕۆژی یەكشەممە رێکەوتی 16/2/2025وە لەگشت فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی لە سنووری هەردوو پارێزگای (سلێمانی و هەڵەبجە )كار بە  سیستەمی پارەدانی كاش ناكرێت بەڵکو کار بە سیستەمی پارە دانی ئەلكترۆنی دەکرێت.''

ئاماژە بەوەکراوە: پێویستە هەر هاوڵاتییەك كە سەردانی  فەرمانگەكانی كارتی نیشتیمانی دەكات بۆ هەر مامەڵەیەك خاوەنی ( كارتی بانكی )بێت و بە پێچەوانەوە هیچ كارێكیان بۆ ناکرێت.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا