وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات

جیهان 9 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: نێرگز

Alternate Text

بابەتە سەرەکیەکە: بڕیارە هەفتەی داهاتوو وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی چەند وڵاتێکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکات.

کێ وتی: ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، مارکۆ روبیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا هەفتەی داهاتوو یەکەم سەردانی خۆی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەنجامدەدات تاوتوێکردنی پرسی غەززە و ئیسرائیل مەبەستی سەرەکی سەردانەکەی دەبێت.

ئەمەش هەیە: وەزیری دەرەوەی ئەمریکا سەردانی ئیسرائیل، سعودیە، ئیمارات و قەتەر دەکات، دواتریش دەچێتە ئەوروپا بۆ بەشداری لە کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن لە ئەڵمانیا دەکات.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا