دەست بە کارەکانی پرۆژەی دروستکردنی بەرزە
پردی حەپسە خانی نەقیب لە شاری سلێمانی کرا و سەرۆکی شارەوانی شارەکەش دەڵێت، یەکەمجارە
ئەم شێوازە پردە لە هەرێم دروستدەکرێت.
ئەمڕۆ پێنجشەممە، بە ئامادەبوونی لەیلا عومەر
سەرۆکی شارەوانی سلێمانی دەستکرا بە کارەکانی جێبەجێکردنی پرۆژەی بەرزە پردی
حەپسەخانی نەقیب لەسەر شەقامی بازنەیی مەلیک مەحمود.
تێچووی پرۆژەکە پێنج ملیار و 728 ملیۆن و 428
هەزار و 906 دینار دەبێت و بڕیارە پرۆژەکە ماوەی ساڵێک بخایەنێت و لە رۆژی 19ی
کانوونی یەکەمی ساڵی داهاتوو تەواوبکرێت.
هاوکات سەرۆکی شارەوانی لەوبارەیەوە بە BMC راگەیاند:" ئەم جۆری پردە کە ئەمڕۆ کارەکانی دروستکردنی دەستپێدەکەن، تاوەکو
ئێستا لە هەرێمی کوردستان دروستنەکراوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" پردەکە بە ئاسن
دروستدەکرێت و سەرما و گەرما هیچ کاریگەرییەکانی لەسەر کارەکانی دروستکردنی پردەکە
نابێت".