هاتوچۆی سلێمانی: کێشەیەک روویداوە و سەرقاڵی چارەسەرکردنین

کوردستان 03/01/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند، بەهۆی بوونی کێشەیەک لە تەزووی کارەبای بەرێوەبەرایەتییەکە، ئەمڕۆ نەیانتوانیوە مامەڵەی هاوڵاتییان رایی بکەن.

بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد:" ئەمڕۆ کێشەیەک لە تەزووی کارەبای بینای بەڕێوەبەرایەتییەکە هەبووە و بەهۆیەوە نەمانتوانیوە مامەڵەی هاوڵاتییان رایی بکەین، لە ئێستادا سەرقاڵی چارەسەرکردنی کێشەکەین ".

ئەوەشی خستەڕوو:" دوای چارەسەرکردنی کێشەکە لەڕێگەی ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی سلێمانی و پەیجی فەرمی بەڕێوەبەرایەتییەکە، هاوڵاتیان ئاگادار دەکەینەوە بۆ ئەوەی بتوانن سەردانمان بکەن و کارەکانیان بۆ تەواو بکەین ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا