پۆلیسی کەرکوک ئەو کەسەی دەستگیرکردن کە بە ئۆتۆمبێلەکەی کارمەندێکی هاتوچۆی کرد بە ژێرەوە.
ئەمشەوی، فەرماندەیی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک رایگەیاند، دوای ئەوەی شۆفێرێک بە ئۆتۆمبێلەکەی بەمەبەست کارمەندێکی هاتوچۆی لەکاتی ئەرکدا کرد بە ژێرەوە و دواتر هەڵهات، راستەوخۆ تیمێکی کارکردن لەلایەن فەرماندەی پۆلیسەوە پێکهێنرا.
باسی لەوەش کردووە، دوای دەستکەوتنی زانیاری، توانرا لە ماوەی کاتژمێرێکدا تۆمەتباری کردەوەکە ئاشکرا بکرێت و دواتر دەستگیرکرا و دەستیشگیرا بەسەر ئۆتۆمبێلەکەدا.