کەسە نزیکەکانی کڵۆپ وەڵامی بەرشەلۆنە دەدەنەوە

وەرزش 08/02/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

سەرچاوە نزیکەکانی یۆرگن کڵۆپ ئاشكرایانکردووە، هیچ ئەگەرێک نییە بۆ ئەوەی راهێنەرەکە وەرزی داهاتوو لە بەرشەلۆنە بێت.
رادیۆی کەتەلۆنیا بڵاویکردەوە:" خوان لاپۆرتا سەرۆکی یانەی بەرشەلۆنە بەنیازی ئەوە بووە پەیوەندی بە یۆرگن کڵۆپەوە بکات بۆ ئەوەی رازیبکات بە پەیوەندیکردن بە یانەکەیەوە".
ئاماژەی بەوەشکرد:" یۆرگن کڵۆپ جەخت لەوەدەکاتەوە کە وەرزی داهاتوو پشوو بدات، هاوکات سەرچاوەکانی نزیک لە راهێنەرە ئەڵمانییەکە دووپاتیانکردووەتەوە، هیچ ئەگەرێک نییە بۆ ئەوەی کڵۆپ لە وەرزی داهاتوو ببێتە راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە".
لە ماوەکانی رابردوودا یۆرگن کڵۆپ رایگەیاندبوو، لە کۆتایی وەرزدا واز لە کاری راهێنەرایەتیکردنی لیڤەرپوڵ دەهێنێت و لە هەمانکاتدا چاڤی هێرناندێزیش وتی، لە کۆتایی وەرز لە راهێنەرایەتیکردنی بەرشەلۆنە دوور دەکەوێتەوە.
دوابەدوای لێدوانەکانی ئەو دوو راهێنەرە، میدیاکان ناوی کڵۆپیان بە یانەی بەرشەلۆنەوە دەبەستەوە بۆ وەرزی داهاتووی یانەکە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا