لە یاری کۆتایی جامی
ئەفریقیا هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار توانی بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە نەیجیریا بباتەوە
و بۆ جاری سێیەم لە مێژووی خۆیدا بووەوە پاڵەوانی ئەفریقیا.
لە خولەکی 38ی یارییەکەدا
کە شەوی رابردوو لە یاریگای "حەسەن ئەوتارا" لە کۆتدیڤوار بەڕێوەچوو، هەڵبژاردەی
نەیجیریا توانی گۆڵی یەکەم تۆمار بکات، دوای ئەوەش لە هەردوو خولەکی 62 و 81 یاریزانانی
هەڵبژاردەی کۆتدیڤوار توانییان گۆڵی یەکەم و دووەم بۆ خۆیان تۆمار بکەن، بەوەش بۆ
جاری سێیەم توانیان نازناوی پاڵەوانی ئەفەریقیا بەدەست بهێنن.
کۆتدیڤوار یەکەمین
هەڵبژاردەیە کە لە قۆناغی کۆمەڵەکاندا لە ریزبەندی سێیەم بێت و بتوانێت نازناوی
پاڵەوانی ئەفەریقیا بەدەستبهێنێت، 12مین جاریشە وڵاتی میوانداری پاڵەوانێتییەکە جامەکە
بباتەوە.