لە یارییەکی تۆپی پێ لە
ئەندۆنیزیا یاریزانێکی یانەی " ئێف
بی ئای سۆبانگ" لەکاتی یاریکردندا لە ناو یاریکا هەورەبروسکە لێی دەدات و
بەهۆیەوە گیان لەدەستدەدات.
یاریزانەکە ناوی
سبێستیان بووە و تەمەنی 30 ساڵە، لە یاری یانەکەی بەرامبەر یانەی" ئێف ئێل ئۆ
"ی ئیندۆنیزی هەورەبروسکە لێی داو و دوای رووداوەکە یاریزانەکانی دیکە
هەوڵیاندا رزگاری بکەن، بەڵام دەستبەجێ گیانی لەدەستدا.
بە گوێرەی میدیاکانی ئیندۆنیزیا،
رووداوەکە بەهۆی نالەباری دۆخی کەشوهەوا بووە، یەکێتی تۆپی پێی ئەو وڵاتەش
پرسەنامەیەکی ئاراستەی یانەکە و کەسوکاری ئەو یاریزانە کرد و بڕیاریدا لە سەرەتای
یارییەکانی ئەم هەفتەیەدا خولەکێک بۆ رێزگرتن لە رۆحی یاریزانە کۆچکردووەکە
رابووەستن.