میلان بردییەوە و بەرسێلۆناش یەكسان بوو

وەرزش 12/02/2024

لەلایەن: زامۆ بەکر

Alternate Text

شەوی رابردوو لە یارگاكانی ئەوروپا كۆمەڵێك یاری بەهێزی بەخۆیەوە بینی و گرنگترینیان رووبەڕووبوونەوەی ناپولی و میلان بوو.

 شەوی رابردوو كاتژمێر 10:45 خولەكی شەوی یاری نێوان ناپولی و میلان بەڕێوەچوو و پاش تێپەڕبوونی 90 خولەكی تەواو یارییەكەی نێوانیان بە تاكە گۆڵی سیۆ هێرنانێزی فەڕەنسی كۆتاییهات.

لە ئێستادا ئاستی یانەی ناپولی وێرانە و بەراورد بە وەرزەكانی رابردوو ناپولی لەبەریەك هەڵوەشاوە و بەشێكی زۆری چاودێرانیش هۆكارەكەی بۆ گۆڕانكاری زۆری راهێنەر دەگێڕنەوە.

بەم ئەنجامەش میلان جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ یۆڤی دووهەمدا بۆ خاڵێك كەمكردەوە و بە كۆكردنەوەی 52 خاڵ لە سێهەمی ریزبەندیدایە و ناپولیش بە كۆكردنەوەی 35 خاڵ پلەی نۆی خولی سیریا ئا-ی گرتووە.

لەلایەكی دیكەشەوە، لە ئیسپانیا یاری نێوان بارسێلۆنا و گرانادا بەڕێوەچوو و پاش تێپەڕبوونی 90 خولەك یارییەكە بە هاوتابوون و بە ئەنجامی سێ گۆڵ بۆ هەرلایەك كۆتاییهات.

ئەمەش وایكرد یانەی بارسێلۆنا جیاوازی خاڵەكانی لەگەڵ جیرۆنا بۆ پێنج خاڵ كەمبكاتەوە و بە 51 خاڵ پلەی سێهەمی خولی ئیسپانیای گرتووە، ئەمەش بەهۆی دۆڕانی ئەتلەنتیكۆ مەدرید بوو بەرانبەر سیڤییا بە ئەنجامی یەك گۆڵی بێبەرانبەر كە لە ئێستادا بە 48 خاڵ لە پلەی چوارمدایە.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا