لەناو یاری تاوڵەدا دەست بەسەر زیاتر لە نیوکیلۆگرام تلیاکدا گیرا

کوردستان 11 کاتژمێر پێش ئێستا

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

بابەتە سەرەکییەکە: دەزگای ئاسایشی هەرێم شکست بە پلانێکی گواستنەوەی ماددەی هۆشبەر دەهێنێت.

راگەیەندراوی فەرمی: دەزگاکە بڵاویکردەوە: بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی دەزگاکەمان، دوای کۆکردنەوەی زانیاری و لەسەر فەرمانی دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش توانیان پیلانی گواستنەوە و شاردنەوەی ماددەی هۆشبەر لەناو یاری تاوڵە ئاشکرا بکەن.

زیاتر: بەهۆی ئەو تاوانەوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران و لە هەمانکاتدا، دەستگیرا بەسەر بڕی زیاتر لە نیوکیلۆگرام ماددەی هۆشبەر لە جۆری تلیاک.

ئەمەش هەیە: ماددەکە لە دەرەوە هێنرابوە هەرێمی کوردستان و هەوڵی ناردنی بۆ وڵاتی ئوستوراڵیا و دواتر بۆ وڵاتی بەڕیتانیا درابو.

چی تر: لە ئێستادا تۆمەتباران بەپێی ماددەی 25 لە یاسای بەرەنگاربونەوەی ماددە هۆشبەرەکان و کارتێکەرە ئەقڵییەکان راگیراون.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا