بابەتە
سەرەکیەکە: دەزگای ئاسایشی هەرێم، لەکارێکی هاوبەشدا دەستگیرکردنی سێ قاچاغچی
بازرگانیکردن بەمرۆڤەوە راگەیاند.
راگەیەندراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێم بڵاویکردەوە: لە
ئۆپراسیۆنێکدا لەرۆژانی 8 بۆ 12ـی 1ـی 2025 بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/ سلێمانی
بەهەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی ئاسایش/هەولێر و ئاژانسی تاوانی نیشتمانی
بەریتانیا.
زیاتر:
لە شاری سلێمانی و دەوروبەری بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش، دوای پڕۆسەیەکی
فراوانی کۆکردنەوەی زانیاری و بەدواداچوونی وورد تۆڕێکی بازرگانیکردن بە مرۆڤ کە
پێکهاتبوون لە سێ ئەندام خەڵکی هەرێمی کوردستان بوون دەستگیرکرد.
چی تر:
بەڕێگەی نایاسایی کۆچبەریان گواستۆتەوە بۆ بەریتانیا و وڵاتانی ئەوروپا لەئێستادا تەواوی ئەندامانی تۆڕەکە بەتۆمەتی
بازرگانی بە مرۆڤ دەستگیرکراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.