ژمارەی کوژراوانی غەززە 28 ھەزار کەسی تێپەڕاند

جیهان 12/02/2024

لەلایەن: محەمەد سەردار

Alternate Text

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردن ھێرشی زەمینی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە تاکو ئێستا 28 ھەزار و 340 چەکدار و هاوڵاتی فەڵەستیی کوژراون.

وەزارەتی تەندروستی لە غەززە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، لە رۆژی 7ی تشرینی یەکەمی 2023وە تاکو ئێستا 28 ھەزار و 340 چەکدار و هاوڵاتی فەڵەستیی کوژراون، 67 هەزار و 984ی دیکەش برینداربوون.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا سوپای ئیسرائیل 19 کۆمەڵکوژی لە دژی خێزانەکانی کەرتی غەززە ئەنجامداوە، بەهۆیەوە 164 کەس کوژراون و 200ی دیکەش برینداربوون ".

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا