دیوەخانەکەی دێرین ئەحمەد دەتەقێندرێتەوە

کوردستان 12/02/2024

لەلایەن: هەردی فارووق

Alternate Text

پاش کەمێکی دیکە، دیوەخانە زیادەڕۆکەی دێرین ئەحمەد دەتەقێندرێتەوە.

بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی BMC، لە زاری سەرچاوەیەکی تایبەتەوە دەستی کەوتووە، پاش کەمێکی دیکە هێزەکانی دەزگای ئاسایشی هەرێم و کۆماندۆی کوردستان هەڵدەستن بە تەقاندنەوەی تەواو ئەو موڵکە زیادەڕۆیەی دێرین ئەحمەد هەستابوو بە درووستکردنی.

زانیارییەکان ئاشکرای دەکەن کە هۆکاری تەقاندنەوەی موڵکە زیادەڕۆکە بۆ ئەوەیە کە دواتر بگەڕێندرێتەوە بۆ خاوەنە رەسەنەکانیان.

جێی ئاماژەیە، ئەمڕۆ، دەزگای ئاسایشی هەرێم رایگەیاند کە بە بڕیاری دادگا فەرمانی دەستگیرکردن بۆ دێرین ئەحمەد، ناسراو بە "کوێخا دێرین عوزێری" دەرچووە، هەروەها دادگا بڕیاریداوە بە دەستگرتن بەسەر تەواوی ماڵ و موڵکە گوازراو و نەگوزراوەکانی و هەروەها روخاندنی موڵکە زیادەڕۆکەی ناوبراو.

ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا