لەکاتی
سەردانیکردنی بۆ ماڵی کۆسرەت رەسول، بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی چاویکەوت
بە لیوا ئەیوب یوسف، فەرماندەی لیواكانی (3-7)ی هێزەكانی 70 پێشمەرگە.
لیوا
ئەیوب یوسف کۆمەڵێک وێنەی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی لە هەژماری
تایبەتی خۆی بڵاوکردووەتەوە و نوسیویەتی:" وەک هەمیشە دەست لەناو دەست بۆ
داڕشتنی نەخشەی کوردستانێکی ئارام و پڕ لە ئاشتی و ئاوەدانی و خۆشگوزەرانی،
پاراستنی برایەتیمان بۆ خزمەتی خەڵکی کوردستان و فەراهەمکردنی کەشێکی لەبار بۆ
ژیانکردن ".
ئەمەش
لەکاتێکدایە، ئەمڕۆ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی کۆسرەت رەسولی کرد و رایگەیاند:" ئەزموونی
دەوڵەمەند و پڕ لە شانازیی كاك كۆسرەت بۆ ئێمە قوتابخانەیە و وانەكانی قارەمانێتی
و جوامێریی لێوە فێردەبین ".