وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند، لە ئێستادا دانوستان دەکرێت بۆ ئەوەی پێش هاتنی مانگی رەمەزان لە غەززە ئاگربەستی مرۆیی رابگەیەندرێت.
ماسیو میلەر، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا رایگەیاند: ئاگربەستی بێ مەرج سوودی بۆ غەززە دەبێت، بۆیە لە ئێستادا دانوستان دەکرێت بۆ گەیشتن بە ئاگربەستێکی مرۆیی.
وتیشی، پشتگریی لە ئۆپەراسیۆنی فراوانی سەربازی لە شاری رەفەح ناکەین، بەهۆی ئەوەی زیاتر لە دوو ملیۆن کەسی مەدەنی لە ناوچەکەدان.
میلەر باسی لەوەش کرد، پاڵپشتی لە مافی ئیسرائیل بۆ بەرگریکردن لە خۆی دەکەین، بەڵام لە هەمان کاتدا دەمانەوێت پارێزگاری لە کەسانی مەدەنیش بکرێت.