لە سلێمانی تیمێک تایبەت بە رەمەزان پێکدەهێنرێت

کوردستان 10/03/2024

لەلایەن: رێبەند نەسرەدین

Alternate Text

قائیمقامی سلێمانی ئاشکرایکرد، بە نوێنەرایەتی لایەنە پەیوەندیدارەکان تیمێکی تایبەت بە مانگی رەمەزان پێکدەهێنن.

ئاوات محەمەد قائیمقامی سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند:" لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکاندا کۆبوونەوەمان ئەنجامدا بە مەبەستی ئەوەی لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا وەک یەک تیم کار بکەین".
ئاماژەی بەوەشکرد:" لە سبەی دووشەممەوە، تیمێکی جیاواز تایبەت بە مانگی رەمەزانی پیرۆز دروستدەکەین بە نوێنەرایەتی قائیمقامیەت، پۆلیس و گەشتوگوزاری سلێمانی بۆ جێبەجێکردنی رێنماییەکانی پەیوەندیدار بە مانگی رەمەزانی پیرۆزەوە".
باسی لەوەشکرد:" هەموو تیمەکانی تەندروستی، چاودێری بازرگانی، خۆپارێزی و ئاسایشمان راسپاردووە لە مانگی رەمەزانی پیرۆزدا بە وردی چاودێری بازاڕ بکەن، چونکە لەو مانگەدا خواست لەسەر پێداویستییەکان زیاد دەکات و ئێمەش بە چڕی بەدواداچوون بۆ کاڵاکان دەکەین هەم لە رووی نرخەوە هەم لە رووی کوالێتییەوە".
ئاوات محەمەد وتیشی:" داوا لە بازرگانان و کاسبکاران دەکەم، رەمەزان نەکەنە بیانوو بۆ ساغکردنەوەی کاڵایەک کە ماوەکەی بەسەرچووبێت، چونکە ئەو کەسانەی ئەو کارە دەکەن رووبەڕووی رێککاری توندی یاسایی دەکرێنەوە".


ئه‌مانه‌ش ببینه

‌‌مەڵتیمیدیا